له‌كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیوده‌وڵه‌تی له نیویۆرك له كۆبونه‌وه‌یه‌ك دا له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا وڵاته كۆمه‌ك به‌خشه‌كان كۆبونه‌وه.
وڵاته كۆمه‌كبه‌خشه‌كان له كۆبونه‌وه‌ی برۆكسلدا به‌ڵێنیاندا چه‌ندین ملیار دۆلار وه‌ك یارمەتی ببه‌خشنه سوریا، به‌پێی خه‌مڵاندنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوه‌وه تائێستا به‌هۆی جه‌نگه‌وه 350 ملیار دۆلار زیان به‌ر سوریا كه‌وتوه، به‌تایبه‌تیش راوه‌ستانی شاده‌ماری ئابوری و جموجوڵی ئابوری له‌و وڵاته، ئه‌مه سه‌رباری زیانه گیانییه‌كان كه ده‌گاته نزیكه‌ی 400 هه‌زار كوژراو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی قسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ئێستا له كۆی هه‌ر پێنج كه‌سێك له سوریا، چوار كه‌سیان به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن و نیوه‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ئاوارهبونو رویان له لوبنان و ئوردن و توركیا و هه‌ندێكی تر روی له وڵاتانی ئه‌وروپا كردوه.
ئامانج له‌و كۆنگره‌یه‌ی كه یه‌كێتی ئه‌وروپا به هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و كوه‌یت و نه‌رویج و قه‌ته‌ر رێكیخستوه، كۆكردنه‌وه‌ی یارمەتی و پاڵپشتی كردنی هه‌وڵه‌كانی به‌دیهێنانی چاره‌سه‌رێكی سیاسی هه‌میشه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا‌و كۆتایهێنان بۆ ئاواره‌بونی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته كه به‌ته‌نیا له لوبنان ژماره‌ی ئاواره‌كانی سوریا ده‌گاته ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌س.
كۆنگره‌ی وڵاته كۆمه‌كبه‌خشه‌كانی له برۆكسل كه به‌به‌شداری نزیكه‌ی 70 وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردو كۆمه‌كی دارایی بۆ سوریا كۆبكاته‌وه، به‌پێی قسه‌ی ستیڤن ئۆبراین رێكخه‌ری كاروباری كۆمه‌كی مرۆیی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ته‌نیا بۆ ساڵی 2017 به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ سوریا نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێویستی به نزیكه‌ی هه‌شت ملیار دۆلار هه‌یه، ئه‌گه‌ر جه‌نگ له سوریا رانه‌وه‌ستێت ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆمهكهش كۆبكرێته‌وه، هیچ سودێكی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته نابێت.